
plus4
پێش ساڵێک
عێراق نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی هێنان بە بکوژەکەی ژێر خاک
پانتایی ئەو ناوچانەی لەعێراق بە مینی زەمینی داپۆشراون بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق، لەساڵی 2003دا سەدان هەزار کیلۆمەتر لە خاکی عێراق بۆمبرێژکرابوو، بەڵام لەئێستادا تەنها 2هەزار کم چوارگۆشە ماوە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە بەمەبەستی کێوماڵکردن و پاککردنەوەی لەمین و تەقەمەنی.
هاوکات چەند ئامارێکیش باس لەوەدەکەن کە نزیکەی 35هەزار کەس قوربانی مین و تەقەمەنییەکانن لەعێراق و ژمارەکەش لەزیادبوندایە.