
plus4
پێش ساڵێک
كۆمیسیۆن دهست به ئامادەکارییهكان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهكات
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکرایکرد: لە سبەی پێنجشەممە یەکی مانگی شووباتەوە، تاڕۆژی ٢٤ ی شووبات، دەستدەکات بەتۆمارکردنی دەنگدەران دەکەن لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمیسیۆن دەڵێت: چەند ڕۆژێکى کەم لەبەردەستەو پێویستە ئەو کەسانەى مافی دەنگدانیان هەیە، بەتایبەت لەدایکبووانى ساڵى 2006، ناوی خۆیان تۆماربکەن و کارتى بایۆمەتریییەکەیان نوێبکەنەوە، گەرنا مافى بەشداریکردنیان لەدەنگدان نامێنێت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم، ڕایگەیاند: لەئاییندەیەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات، لەکۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمیسیۆن و سەرجەم داواکارییەکانی کۆمیسیۆنیان جێبەجێکردووە، لەئاییندەیەکی نزیکیشدا وادەیەک بۆ ئەنجامدانی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکەن.