جیش تورک
plus4
berî 4 salan

ئیسماعیل حەقی سەرۆکی فەرمانگەی هەواڵگری لە سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا لە بارەی ئۆپراسیۆنی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکە بۆ جێبەێ کردنی سێ پلانە و سەرەکیترینیان بەشێکە لە ئامادەکاریەکان بۆ راکێشانی بۆڕی غازی هەرێم و کەرکوک و موسڵ بۆ ئەوروپا لە رێی تورکیاوە،بۆ ئەو مەبەستەش  ئەنقەرە ئەیەوێ ناوچەکە لە پەکەکە پاکبکاتەوە.

 

وتیشی دوای ئم ئۆپراسیۆنە چیتر شتێک بە ناوی پەکەکەوە لەو سنورە نامێنێت ،هەروەها بۆ رێگریشە لە گەیشتنی گەریلا راهێنراوەکانی پەکەکە بۆ نێو خاکی تورکیا .

 

ئەو جینراڵە خانەنشینکراوەی سوپای تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکە بە ئاگاداری و رەزامەندی حوکمەتی عێراق بووە