تحالف
plus4
berî 3 salan

پارتی دیموکراتی کوردستان دوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک گفتوگۆ بکەن بەڵام ئەوامن رەتیان کردۆتەوە.

 

سەرچاوەیەک تایبەت بە" plus4# " راگەیاند: بەرامبەر دەستبەرداربونی پۆستی سەرۆک کۆمار کەهاوپەیمانی سێ قۆڵی دڵنیابۆتەوە کاندیدەکەی پارتی ناتوانێت دەنگ بە دەست بهێنێت پارتی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کردوە.

 

وتیشی هاوپەیمانی سیادەی سونەکان بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەرو محمەد حەلبوسی رەتیانکردۆتەوە لەو بارەیەوە لە گەڵ پارتی گفتوگۆ بکەن و ئەوان سورن لەسەر مانەوەی راکان جبوری.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە خەمیس خەنجەر ئەو بابەتەی بە هێڵی سور ناوبردوە بە هۆیەوە ناکۆکی لە نێوان پارتی و سونەکانی هاوپەیمانی دروستبووە