plus4
پێش ٢ ساڵ
لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، هێزێكی زۆری سوپای عێراق گەمرۆی بازگەی ئاسایشی ئێزیدخانیاندا لەكۆمەڵگەی حەتین ( دیگۆر)ی ناوچەی سنونی قەزای شنگال و داوایان لێكردن بازگەكە رادەستی سوپا بكەن.
میدیای نزیك لەپەكەكە بڵاویكردووەتەوە، ئاسایشی ئێزدخان ئەو داسەپاندنەی قبوڵ نەکرد و بەهۆیەوە ئاڵۆزی دروست بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی، سوپای عێراق لە گەمارۆدان نەوەستا و بە چەک هێرشی کردە سەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی ئێزدخان.
دەشڵێت: لەئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای عێراق شەڕوپێکدادان دروستبووەوە نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو لە ئێستادا شەڕ وەستاوە و بەڵام دۆخەکە هەر ئاڵۆزە.
میدیاكان ئەوەیان خستووەتەڕوو كە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای عێراق دوو هاوڵاتی برینداربوون و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی سنونی و باس لەوەدەکریت لە سوپای عێراق و ئاسایشی ئێزدخان بریندارهەیە، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
لە ئێستادا سوپای عێراق ڕێگا سەرەکیەکانی داخستووە و ڕێگە بە خەڵک نادات بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان بگەنە کۆمەڵگەی دیگور و رێگری دەکات لە گەیشتنی ئامبولانس و گروپە تەندروستییەکان بە شوێنی ڕووداوەکە.