دناديش
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

عەشیرەتی دەنادیش لەقەزای حەویجە سەبارەت بەئاهەنگگێڕان و دیاریكردنی مارەیی كچان كۆبونەوە و لەسەر ( دە ) خاڵ رێككەوتن.

 

 

 

لەكۆبونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر ئەوەی مارەیی دوو ملیۆن دیناربێت، سزای 500 هەزار دیناریش دیاریكرا بۆ هەركەسێك لەئاهەنگەكەدا وێنەی بوك و زاوا بگرێت ورێككەوتن كە لەهەموو ئاهەنگێڕانێكدا تەنها كەسێك سەرپشك دەكرێت بەو كارە هەڵسێت.

 

بەپێی رێككەوتنەكە، ئاهەنگی شەكراو خواردنەوەی بوك و زاوا بەهەمووو شێوەیەك لەگەڵ بردنی بوك بۆ ئارایشتگە قەدەغەیە، هەركەسێكیش تەقەی خۆشی بكات بەبڕی 250 هەزار دینار سزا دەدرێت.

 

عەشیرەتی دەنادیش لەحەویجەی باشوری كەركوك، وێنەگرتنی بوك و زاوا و تیپی مۆسیقای  هەڵوەشاندەوە و تەنها رێگەی داوە بەبەكارهێنانی DJ ئەویش بەمەرجێك هەردوولا رازیبن و خواردنیش تەنها لەنێوەڕواندا ئامادە دەكرێت و نان خواردنی ئێوارانیان بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە هەڵوەشاندووەتەوە.