دادكاى ئيتيحادي
PLUS4
پێش 9 مانگ

دانیشتنی دادگای فیدراڵی کە تایبەت بوو بەچەند پرسێک، چەند بڕیارێکی دواخست کە یەکێکیان تایبەت بوو بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی 18-02-2024 دوابخات.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانەوە داوایکرد لەناکۆکییە سیاسییەکانی هەولێرو بەغدا دووربخرێتەوە.

 

بڕیاریش بوو لەدانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا بڕیار سەبارەت بەو سکاڵایە بدرێت کە دژی یاساکە پێشکەشکراوە، بەڵام بڕیارەکە بۆ ڕۆژی 04-02-2024 دواخرا.

 

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار کرابوو.

 

بەهەمانشێوە، دانیشتنی دادگای فیدراڵی سەبارەت بڕیاردان لەبارەی مافی خاوه‌ندارێتیی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان دواخست.