دادگای فیدرالی
plus4
پێش 9 مانگ

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بەچەند سکاڵایەکی تایبەت بەھەرێمی کوردستان و مافی خاوەندارێتیی زەوییە کشتووکاڵییەکان لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەتایبەت ناوچەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە.

سێ لەو سکاڵایانەش کە ئاراستەی دادگای ناوبراو کراون، تایبەتن بە مووچەو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی کوردستان.

لە سکاڵایەکی تریشدا داوا لەدادگاکە کراوە، پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم بدات کە تایبەت و پەیوەندیدارن بە کورسیی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن .