
plus4
پێش ساڵێک
دوای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار.. عێراق نازانێت سوودی ئەو قەرزانە چیبووە كە لەرابردودا كردویەتی
لەعێراق لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی محەمەد دەراجی راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری هونەری دروستكراوە كە كاری پێداچونەوەیە بە قەرزە بیانییەكان لەسەر عێراق.، بەتایبەتی ئە قەرزانەی لەدوای ساڵی 2003 ەوە كراون تا بزانرێـت لەچیادا خەرجكراون و بەچی مەبەستێك ئەو قەرزە كراوە و هەروەها شێوازی دابەشكردنەكەی چوون بووە.
دەراجی دەڵێت، لەدوای ساڵی 2003ەوە عێراق روبەڕووی شەپۆلێكی نوێی قەرزبوەتەوە ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارو كورت هێنان لە بودجەدا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو عێراق نزیكەی 115 ملیار دۆلار قەرزارە بەشێوەیەك 21 ملیار قەرزی دەرەكی، 41 ملیاری دیكە قەرز لەكاتی جەنگدا، لەگەڵ 53 ملیاری دیكە قەزی نێوخۆیی، ئەمەش نزیكەی بودجەی ساڵانەی وڵاتێکە.