plus4
پێش ٢ ساڵ
حكومەتی عێراق داوای ناوی ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەكان دەكات، ئەوانەی فەرمانبەرنین و یاسای خانەنشین نایانگرێتەوە، تاوەكو وەك فەرمانبەر دابمەزرێنرێن.
بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، ئیمزای سەرۆكی سكرتاریەتی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی لەسەرە و ئاراستەی نوسینگەی پارێزگارەكان كراوە، داوا دەكات لەماوەی دە رۆژدا ناو و ژمارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەكانیان بۆ رەوانە بكەن كە فەرمانبەر نین، تاوەكو دابمەزرێن.
رۆژی 26ی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دا، كاری ئەنجومەنەكان هەڵوەشێندرایەوە.
تاوەكو ئێستا چارەنوسی ئەندامانی ئەنجومەنەكان یەكلانەبوەتەوە، ئەوانەی پێشتر فەرمانبەربون، گەڕاونەتەوە سەر ئەركەكانیان.
بەڵام بەشێكی زۆریان نە فەرمانبەرن و نە بەهۆی تەمەن و خزمەتەكەشیانەوە یاسای خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
سەرچاوەیەك لەدیوانی پارێزگای كەركوك بە plus4ی راگەیاند: نوسراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران بۆ داوای ناوی ئەو كەسانەیە كە یسای خانەنشینی نیانگرێتەوە و فەرمانبەری حكومیش نین، تاوەكو وەكو فەرمانبەر دابمەزرێنرێن.