
PLUS4
پێش ساڵێک
کەمێک پێش ئێستا کارمەندێکی گرێبەستی پۆلیسی کەرکوک لەکاتی ئەرکدا فیشەک لەدەستی دەردەچێت و گیان لەدەستدەدات.
بەپێی زانیارییەکانی plus4، کارمەندەکە ناوی ( عەبدولعەزیز ئەحمەد ــە )، ماوەیەکی کەمە بەگرێبەست لەسەر راژەی پۆلیسی کەرکوک دامەزرێندراوە و ئەرکەکەی لەبنکەی پۆلیسی ریاز بووە لەقەزای حەویجە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، قوربانییەکە دانیشتووی کۆمەڵگەی ئاشتی قەزای داقوقە، دوای روداوەکە تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە تاوەکو هۆکاری راستەقینەوە گیان لەدەستدانەکەی بزانرێت.