مضيفات
Plus4
berî 37 deqîqe

سەدر توڕەیە و دەڵێت: كارمەندانی هێڵی ئاسمانی عێراق سەرپۆش بپۆشن


موقتەدا سەدر رابەری رەوتی نشتیمانی شیعە لەبارەی چاودێریكردنی بازاڕەكانەوە چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە.

لەرێنماییەكانیدا داوا دەكات چاودێری چڕ بخرێتە سەر بازاڕ و چێشتخانەو كوشتفرۆش و دووكانەكان كە كەلوپەلەكانیان تەندروست و شەرعی بێت و هۆشداری دەدات كە ئەگەر خواردن و خواردنەوەی حەرام لەبازاڕەكانی نەجەف كۆنتڕۆڵ نەكرێت ئەوە هەڵوێستیان دەبێت.

داواش دەكات دەستبەجێ وێنەكانی خێزان سەدر لەدووكانە بازرگانییەكان بهێنرێتە خوارەوە و دەڵێت : پێگەو ناوبانگی ئال سەدر هێڵی سورە".

هەروەك داوا دەكات كارمەدانی هێڵی ئاسمانی عێراق كە بەرەو فڕۆكەخانەی نەجەف دێن، پابەندی لەسەركردنی سەرپۆش بن.