الجميلي
Plus4
berî 1 saet

جومەیلی ناوی کێی هێنابێت ئەمڕۆ دادگایی دەکرێت 


سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ، تەواوی ئەو کەس و بەرپرسانی بەهۆی داپێدانانی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکراون ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن.

جومەیلی دوای دەستگیرکردنی  دانی ناوە بەوەی چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسی دیکە دەستیان لە گەندەڵی دا هەبووەو دەستگیرکراون ،  یەکێک لەوانەیە  غەسان جومەیلی بەڕێوەبەری بەشی مەشق لە پەیمانگای نەوتی بیجیە کە برای عەدنان جومەیلییە و بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.

لە دۆسێی گەندەڵییەکانی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق دەست بەسەر چەندین ملیار دینارو ملیۆنان دۆلاری ئەمریکادا گیراوە، ئەمە وێڕای دەیان کیلۆ خشڵ و زێڕ.