Plus4
berî 1 saet
بەهەوڵی یەکێتی بەڕێوەبەری بەشێک لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک دەدرێتە کورد
سامان مەجید بەکر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک رایگەیاند، دوای هەوڵە بێوچانەکانیان لەسەر پرسی پشکی کورد لە پەروەردەی کەرکوک، و لە ئەنجامی کۆبوونەوە و هەوڵە بەردەوامەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ وەزیری پەروەردە، بڕیارە بەڕێوەبەری بەشێک لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک لەسەر پشکی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دابنرێت.
دەشڵێت، لێرەدا جێی خۆیەتی بە پێزانینەوە هەوڵ و ماندووبوونی هەریەکە لە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خالد شوانی وەزیری داد، و فراکسیۆنی پەرلەمانیی یەکێتی لە بەغداد بەرز بنرخێنین لە پای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی ماف و پێگە کارگێڕییەکانی کورد لە پەروەردەیی کەرکوک.




