جاوديرى تؤر
PLUS4
پێش 10 مانگ

له‌مه‌ودوا كارتی نیشتمانی به‌خۆرایی بۆ ئه‌وانه‌ی موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌ ده‌رده‌كریت و بازاڕی هه‌رزانیشان بۆ دابینده‌كرێت.

 

ئه‌حمه‌د موسه‌وی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایكرد: رێوشوێنه‌كانی ده‌ركردنی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نیشتمانی كۆتایی پێهاتووه‌ کە تایبه‌تە به‌و خانه‌وادانه‌ی سودمه‌ندبووی تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تین و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانیان تا وه‌رگرتنه‌وه‌یان به‌خۆرایی ده‌بن.

 

سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی خۆراكیش، موسه‌وه‌ی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی سودمه‌ندن و موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌، به‌ سیستمی (كی كارد) سه‌نته‌رێکی به‌بازاڕكردنیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ به‌نرخی پاڵپشتیكراو، به‌شێوه‌یه‌ك نرخه‌ی نزیكه‌ی 20 بۆ 30 له‌ سه‌د كه‌متر ده‌بێت له‌ نرخی بازاڕه‌كانی تر.