PLUS4
پێش 10 مانگ
پاش ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دابەشکراو لەبنکەکانی کۆمیسیۆن کۆدیان بەشە خۆراکی مانگانەیان بە خێزانەکان بەخشی، بەشێک لە خێزانەکانیش بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانی ئەو کۆدە وەربگرن.
ئەو خێزانانە لەئێستادا دەتوانن سەردانی فەرمانگەی خۆراکی کەرکوک بکەن لەگەڕەکی حیسابات، بەمەبەستی وەرگرتنی کۆدی فۆرمی خۆراکەکانیان.
یەکێک لەمەرجەکانی وەرگرتنی کۆدی فۆرمی نوێی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەوەیە کە خێزانەکە لەچەند ئەندام پێکهاتبێت و ناویان هەبێت، پێویستە سەرجەمیان بەمەبەستی وەرگرتنی پەنجە مۆر سەردانی فەرمانگەی خۆراک بکەن.
گەر لەو ماوە دیاریکراوەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە کۆدەکە دەرنەهێنن، ئەوا لەڕێگەی فەرمانگەی خۆراکی کەرکوک تەواوی ئەندامانی خێزانەکە بە مردوو ئەژمار دەکرێن یاخوود وەک کەسانێک کە لەدەرەوەی وڵات بن و مافی وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەیان نەبێت ئەژمار دەکرێن و لەوەرگرتنی ئاردو بەشە خۆراکی مانگانە بێبەش دەکرێن، بۆیە دەبێت بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەی ناوبراو بکەن بەمەبەستی ڕایی کردنی کارەکانیان.