نةوتيي
PLUS4
پێش 10 مانگ

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: کۆی داهاتی هەناردە کردنی نەوت و داهاتە داراییەکانی بۆ مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو لێی دەستکەوتووە، بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەرچووە 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕایگەیاند: بڕی هەناردە کردنی نەوتی خاو 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل بووە، بەتێکڕای ڕۆژانەش دەکاتە 3 هەزارو 486 بەرمیل، کۆی داهاتەکەیشی گەیشتووەتە 8 ملیارو و 316 ملیۆن دۆلار.

 

تێکڕای نرخی یەک بەرمیل گەیشتووەتە 76.96 دۆلار، نەوتی کەرکوکیش بە بارهەڵگرو تانکەر، لەڕێگەی کێڵگەی گەیارەوە ڕەوانەی دەرەوە کراون.