وەزارەی نەوت
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئیمڕۆ دووشەممە ١١/٤/٢٠٢٢ یەکەمین کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراقی و وەفدی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتون لە بەرپرسانی حوکومی و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە سیانیان بە پلەی وەزیرن دوای بریارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە نەوت و گازی هەرێم ئەنجام دەدرێت بۆ رێکەوتن لە سەرپێوەرو میکانیزمی نوێ بۆ ئیدارەدانی مەلەفی پیشەسازی نەوتی هەرێم کە باشترین سودی هەبێت بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشت  و تەواو کەر بێت بۆ گەشەسەندنی ئابوری نیشتمانی.

 

 بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی نەوتی عێراقی چەند لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ داڕشتنی نەخشە رێگا بۆ گفتوگۆ و رادەست کردنی هەموو مەلەفەکانی تایبەت بە نەوتی هەرێم و کۆبونەوەی تایبەت و چڕو پڕ  بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت بە  شارەزایانی ناوخۆو نێودەوڵەتی، ڕاوێژکارە  تایبەتیەکانی خۆشی لە بواری گرێبەستی نەوتی راسپاردوە چاو بخشێننەوە بە هەموو گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم کە لە گەڵ  کۆمپانیا بیانیەکان واژوی کردوە