
plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاری دامەزراندنی 50 هەزار مامۆستای گرێبەستی دواخست بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
کەریم ئەلسەید وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: وەزارەت بڕیاردان و ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ٥٠ هەزار مامۆستای وانەبێژی بەشێوەی گرێبەست دواخست.
ناوبراو وتیشی: نزیکەی یەک ملیۆن و پەنجا هەزار داواکاریی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندنەکە پێشکەشکراوە، بەڵام بۆ ئەوەی نەکرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هیچ لایەنێک، بەو هۆیەوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکان دواخرا.