
plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ نۆڤەمبەر ٢٠٢٣ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکردنی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەک، جگەرە) بدرێت لە رێگەی سەکۆی حەواڵەی دەرەکییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی پەیدا بکەن و کاڵای پێ هاوردە بکەن، ئەویش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەکردنی بەهای بەرزی دۆلار بەرامبەر بە دینار.