plus4
پێش ٢ ساڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ئامارێکی نوێی لەبارەی حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی بڵاوکردەوەو دەڵێت: لە12ی شەوەوە 145 حاڵەتی نوێ لەنەخۆشخانەکانی کەرکوک تۆمارکراون.
کۆی گشتی حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی لەسێ رۆژی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کەرکوکی کردووەتەوە، گەیشتووەتە 721 حاڵەت.
تاوەکو ئێستا پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان لە قەزای خورماتوو تۆمارکراوە.