تەندرودتی
‏Plus4
berî 1 saet

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ ی ئاب وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردوەتەوە : پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ کە دانیشتوی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبو، توشی تای خوێن بەربوون بوە.

راشیگەیاند توشبوەکە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیرە و دەشلیت تا ئێستا سێ حاڵەتی توسبون تۆمارکاروە بە نەخۆشییەکە کە دانیشتوی هەرێم بنن، لەگەڵ دوو حاڵەتی تر، کە دانیشتوی دەرەوەی هەرێمن.

لە راگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە