Plus4
berî 1 saet
بزانە ئەو دەنگانەی لەکەرکوک بیستراون چی بوە؟
ئەمشەو خەڵکی ژمارەیەک گەڕەگی شاری کەرکوک گوێبیستی دەنگی یاری ئاگرین بونەو بە دەنگی تەقەکردن و شەڕ تێگەیشتوون، ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە.
لەسۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە کە یارییە ئاگرینەکان بەبۆنەی کردنەوەی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون تەقێندراون.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، بڕیاریداوە تەقێنەرانی یارییەکان دەستگیر بکرێن.




