plus4
پێش ساڵێک
دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقم کردو کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان ئەنجام دا.
وتیشی، لەگەڵ سەرۆکوەزیران لەسەر چەند دۆسیەیەکی جیاوازی خزمەتگوزاریی و ئیداریی لە پارێزگای کەرکوک قسەمکرد، ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ئەو نووسراوانە بۆ ئەو مەبەستانە ئاڕاستەمان کردبوون و بەمزووانە جێبەجێ دەکرێن و لەکاتی خۆیدا زانیاریی لەبارەیانەوە بڵاو دەکەینەوە.