یوسف تەها
پێش 11 مانگ
ئەگێڕنەوە کاتی خۆی لەزەمانی عوسمانییەکان میرێک هەبوو زۆر زاڵم بوو بڕیاریدا باج بخاتە سەر هەندێک شت کەس خەیاڵیشی بۆ نەدەچوو، لەوانەش ئەوەی ناوی (قادر) بوایە دەبوایە باج بەدەوڵەت بدات، یاخود ئەوانەی لەژنی خۆیان بترسایەن باجیان لێوەردەگیرا، یاخود فرۆشتنی شت و مەک لەبازار باجی دەهاتە سەر، یان ئەوەی (کەچەڵ) بوایە باجی لێدەسەنرا.
ڕۆژێک دار و دەستەی میری زاڵم لەبازاڕ چاودێری خەڵکیان دەکرد، کابرایەکیان بینی مریشکێکی فرۆشت بەچوار عانە.
وتیان: ناوت چییە ..؟
وتی: (قادر)
وتیان :عانەیەک بدە هی ئەو مریشکە و عانەیەکیش هی ناوەکەت چونکە ناوت(قادر)ە
کابراش دوو عانەی داو دووشی لەلامایەوە ، کابرا لەبەر خۆیەوە وتی ئەی ژنەکە چۆن ئەوەت پێ کردم هێندەم وت: مریشکەکە نافرۆشم هەر وتی دەبێ بیفرۆشی.
وتیان چما تۆ لەژنیشت دەترسی، بێنە عانەیەکی تریش بدە ، مایەوە یەک عانە
قادر یش لەداخان کڵاوەکەی سەری هەڵگرت و دایە عەرز و ووتی: یاڕەبی خوایە ئەو زوڵمەهەڵنەگریت
گووتیان: ئەوە کەچەڵیشی کوڕە عانەیەکی تریشمان بدەرێ
قادری داماو مریشکیشی چوو عانەکانیشی چوو
جاخولاسی قسەم ئەوەیە،تۆی کەرکوکی کە بڕیارت داوە دەنگ نەدەیت یاخوود دەنگ بەلیستێکی دەنگ سوتێن بدەین،ئەبێت چاوەڕیی ئەوەبکەیت،کابرایەکی شۆڤێنی باج و یاساغی ناوی کوردی و هەڵسوکەوت و تەنانەت بازاڕیشت بکات.
بۆیە ئێمەی کەرکوکی دەبێت لە هەژدەی مانگی دوانزەدا، بەدەنگدانمان ڕێگری بکەین لەو زوڵم و زۆرداریەوە کەلەم
ماوەیەدا بەسەرماندا چەسپاوە.