خۆری دەست کرد
پێش ساڵێک

 ئەمڕۆ شەممە ٤ ی نۆڤەمبەر٢٠٢٣  ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی چین شینخوا بڵاویکردەوە کە کۆمپانیای نیشتمانی چینی بۆ ووزەی ئەتۆم رایگەیاند  چین کۆتایی هێنا بە هەموو پێکهاتەکانی پاڵپشتی موگناتیسی کارلێکەری ناوەکی  ( خۆری دەستکرد ) کە بەمەش دەبێتە گەورەترین خۆری دەست کرد لە جیهان کە توانای بەخشینی ١٢٠ ملیۆن پلەی سەدی گەرمی  دەبێت ، کە بەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی زۆر گەورەی ووزەی خاوێن لە سەرئاستی جیهان .

 

 وە تێچونی دارایی ئەم پرۆژە مەزنەش بە هاوبەشی  لە لایەن یەکێتی ئەوروپاو چین و ئەمریکاو یابان و کۆریاو هندو روسیا لە ئەستۆ گیراوە .