سوپای عێراق
plus4
پێش ساڵێک

نوسینگەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، بەنوسراوی فەرمی کۆمەڵێک راسپاردەی سەربازی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەرکان وفەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان دەکات و دەڵێت:" لەبەر رۆشنایی پێشهاتەکان و گۆڕانکارییە ئەمنییەو ئەقلیمییەکاندا بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبن.

نوسراوەکە رۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2023 بەژمارە ق٣ /٦١/ ٢٩٤٨٠ دەرچووەو تەئکید لە پاراستنی کۆگەکانی چەک و تەقەمەنی دەکاتەوەو دەڵێت:" فرۆکە جەنگییەکان لەفرۆکەخانەکان دابەش بکەن و پاسەوانیان لەسەر چڕبکەنەوە."

داواش دەکات گرتووخانەکان، سەربازگەو بارەگا سەربازییەکان بەباشی بپارێزن، گرنگی بە کامێراکانی چاودێری و درۆن و رۆڵی هەواڵگری بدەن.

رێوشوێنەکان لەکاتێکدایە، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی کە ماوەیەکە هێزەکانی ئەمریکا لەسەربازگەکانی عەین ئەسەدو هەولێر دەکاتە ئامانج، ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشەکانیان دەبەنە قۆناغێکی ترەوە.