sherzad u kamaran
PLUS4
پێش ساڵێک

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک کرا.
 
بەپێی ئاڵوگۆڕەکە شێرزاد رەشید کاکە لادرا و کامەران عەلی لەشوێنەکەی بوە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک.
 
بڕیاری ئاڵوگۆڕی پۆستەکە 26ی مانگی رابردوو لەلایەن وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە.
 
کامەران عەلی پێشتر سەرپەرشتیاری ئامادەییەکان بوو، دوای بونی بە بەڕێوەبەر، شوێنەکەی بە کادرێکی دیکەی پارتی پڕکرایەوە کە عەدنان عەبدوڵایە.