PLUS4
پێش ساڵێک
عەبد عەلی حسێن توعمە بەڕێوەبەری پێشوی پەروەردەی کەرکوک لەیاداشتێکدا بۆ سەرۆک وەزیران، نیگەرانیی خۆی دەردەبڕیت بەهۆی بڕیاری دوورخستنەوەی لەپۆستەکەی و دەڵێت:" وەزیری پەروەردە بە بەڕێوەبەرێکی خراپ هەڵیسەنگاندووم کە هەڵسەنگاندنەکەی لەشوێن خۆیدا نەبووە.
دەشڵێت، ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی و بریکاری وەزارەتەکە بۆ کاروباری زانستی کێچەڵیان پێکردووم، دوای ئەوەی لەدیدارێکیشدا راستییەکانم بۆ بەڕێزت ( سەرۆک وەزیران ) خستەڕوو، وەزیر رقی لێگرتم و بەهۆیەوە دووریخستمەوە.
دەشڵێت، لەسەر کێچەڵکردن داوای یاساییم لەسەر بریکاری وەزیر لەدەستپاکی و دادگای کەرخ تۆمارکردووەو دۆسییەکە بەردەوامە.