plus4
پێش ٢ ساڵ
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، پێوەری نوێ هەیە بۆ هەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان كە لەداهاتی نەوتی رادەستی حكومەتی دەكات.
وەزیری نەوت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی وتووە: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021 هەرێمی كوردستان پابەندبوو بەرادەستكردنی پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ، رونشیكردەوە " ئەوەی هەبوو لێبڕینی بەهای 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو لەشایستە داراییەكانی هەرێم و وەزارەتی داراییش لەسەر ئەو بنەمایە كاریكردووە.
وەزیری نەوت ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو پارەی كەم درایە هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێوەری دیكە هاتوەتە سەر هەژماركردنی پشكی هەرێم ، حكومەتی فیدراڵیش كاری لەسەر دەكات.