دەزگای هەواڵگری
plus4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ یەک شەممە ده‌زگای هه‌واڵگری فیدڕاڵی رایگه‌یاند : هێزه‌كانیان له‌ به‌غدای پایته‌خت توانیان بە پشتبەستن بە زانیاری وورد هه‌وڵی فرۆشتنی دو كچ پوچه‌ڵ بکەنەوە ، هاوكات تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ویستویه‌تی ئه‌و دو كچه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بە شه‌ش ملیۆن دینار بفرۆشێت.

 

دەزگای هەواڵگری ئەوەشی راگەیاند  ،لە کاتی لێکۆڵینەوە خانمە  تاوانبارەکە دانی بەوەدا ناوەکە یەکێک لە کچەکان کچی خۆیەتی و ئەو کچەی ترش لە دەستی خێزانەکەی هەڵهاتووەو بە ناسنامەی ساختە  کردویەتیە کچی خۆی بۆ ئەوەی بە کەسانی نەناسراوی بفڕۆشێت .