plus4
پێش ساڵێک
بەتۆمەتی ئەوەی لەپێشوودا پەیوەندیان بەحزبی بەعسەوە هەبووە، دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەی داوای گۆڕینی پێنج کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک دەکات.
هۆبەی کاروباری کاندیدان لەسێ نوسراوی جیادا کە رۆژانی( 25- 28ی ئەیلول و 5ی تشرینی یەکەم) ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، داوای گۆڕینی پێنج کاندیدی کەرکوک دەکات بەو پێیەی یاسای دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری ژمارە 10 بۆ ساڵی 2008 دەیانگرێتەوە، دوورخستنەوەشیان لەسەر بنەمای ماددەی حەوت/ پێنجەمە لە یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەو نوێنەران ژمارە 12 بۆ ساڵی 2018.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی plus4 کەوتووە، کاندیدەکانی کەرکوک بریتین لە تۆرهان عەبدولرەحمان سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی عێراق، فەلاح حەسەن شەلال العبيدی لەحزبی سیادە ( هاوپەیمانی قیادة )، عەزام ساڵح عادل الحمدانی لە حزبی سیادە ( هاوپەیمانی قیادە )، ئەمیر عەبدوڵا جبوری حزبی تەقەدووم ( هاوپەیمانی قیادە )، فەرحان جاسم حسێن سەبعاوی حزبی سیادە ( هاوپەیمانی قیادە ).
هۆبەی کاروباری کاندیدان داوا لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، رێگە بدرێت بە حزب و هاوپەیمانێتییەکان کەسانی تر وەک جێگرەوەی ئەو کاندیدانە دیاری بکەن و لەماوەی سێ رۆژدا ناوەکانیان بۆ کۆمسیۆن بەرزکەنەوە.