plus4
پێش ساڵێک
شاندێکی خوێندنی کوردی کەلەنوێنەرانی مامۆستایانی خوێندنی کوردی ویەکێتی مامۆستایان ویەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی پێکهاتوون، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا وبڕیارە سبەی پێنجشەممە زنجیرەیەک کۆبونەوە دەربارەی دۆسیەکانی موچەو گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر میلاکاتی بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک لەلێپرسراوانی باڵای عێڕاقی ئەنجامبدەن،
پەروین فاتیح سەرۆکی یەکەی سەرپەرشتیاری وئەندامی شاندەکە بە پڵەس 4ی ووت سەردانەکەمان لەچوارچێوەی هەوڵی بەردەواممان دایە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەو بارە ناهەموارەی مامۆستایانی تێکەوتووە، دەمانەوێت گلەیی وناڕەحەتیەکان بگەیەنینە شوێنی مەبەست وپشت بەخوا ئەنجامی باشی دەبێت وگەشبینین...