
plus4
پێش ساڵێک
کەمێک پێش ئێستا لەناوچەی کەرادەی شاری بەغدا، هەوڵی تیرۆرکردنی کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کرا.
میدیای عێراقی هەواڶەکەیان بڵاوکردووەتەوە، گوایە بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کازم سەیادی لەسێ خولی پێشووی پەرلەماندا، پەرلەمانتار بوەو هەڵوێستی تووندی دژ بەکورد هەیەو چەند جارێکیش وتووێتی" تائیفیم و شانازی دەکەم.