ئاوي كةركوك
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاوی كەركوك وێنەی چەناڵێكی سەرچاوە ئاویەكانی بڵاوكردوەتەوە و هۆشداری دەدات لەكەمبونەوەی ئاو، سەرچاوە ئاویەكانیش بەدرۆیان دەخاتەوە و دەڵێت ئەو وێستگەیەی فۆتۆكەی بڵاوكراوەتەوە 25 ساڵە لەكاركەوتووە!!

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركوك لەراگەیاندراوێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە كەمكردنەوەی ئاو و داوا دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن.

 

هۆكاری كەمبونەوەی ئاویش بۆ كەمبونەوەی ئاو لەچەناڵەكانی  سەرچاوە ئاویەكان دەگەڕێنێتەوە كە ناتوانێت وەك پێویست ئاو بۆ هەردوو پڕۆژەی یەكگرتووی كەركوك و پڕۆژەی فەیلەق دابین بكات بەهۆیەوە نیوەی بزوێنەرەكان لەكار راگیراون.

 

 

لەبەرانبەریشدا بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاویەكانی كەركوك، لەزاری ئەندازیار زەكی كەریم بەڕێوەبەری فەرمانگەكەوە رەتیكردەوە ئاو لەچەناڵی ئاودێری d9 كەمبوبێتەوە و دەڵێت ئەو فۆتۆیەی ئاوی كەركوك بڵاویكردووەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ چەناڵی ئاودێری وێستگەی بڵاوە كە لەساڵی 1997وە لەكاركەوتووە.

 

هۆكاری راگرتنی بزوێنەرەكانی پڕۆژەی ئاویش بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەڕێنێتەوە كە هیچ پەیوەندیەكی بە سەرچاوە ئاویەكانەوە نیە.