عةمار
PLUS4
پێش ساڵێک

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆنگرەی پێنجی یەكێتیدا رایگەیاند: مام جەلال سەركردەی تەنها یەكێتی و كورد نەبوو، سەركردەی هەموو عێراقییەكان بوو.

 

وتیشی، مام جەلال هەوڵی دەدا ئاشتی لەكۆمەڵگەدا هەبێت، لەهەر شوێنێك پێویست بوایە ئەو لەوێ بوو، وەك چۆن مەرجەعییەت بە سەمام ئەمان وەسفی كردووە، بەڕاستی سەمام ئەمان بوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو رێزەی ئێستا لەئێوەی یەكێتی دەگیردرێت بۆ مام جەلال دەگەڕێتەوە.

 

عەمار حەكیم ئەوەشی وت كە مام جەلال باوەڕی بەوە هەبوو ئاشتی و سەقامگیری عێراق لەهەرێمی كوردستانەوە سەرهەڵدەدات، هەموانی كۆدەكرەوە تاوەكو بیروبۆچونەكان كۆبكەینەوە.

 

وتیشی، ئەم مێژووە ئەمانەتێكی گەورە و پێویستە بپارێزرێت، هیوامان بەسەركردەكانی یەكێتی هەیە لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام بن.