plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمانی کارگێڕی ژمارە 11/ت/120487 لە 21ی ئەیلولی 2023، حەوت گۆڕانکاری ئەنجامداوە و یەکێکیان پەیوەندی بەپۆستێکی باڵای ئەمنی کەرکوکەوە هەیە.
بەپێی گۆڕانکارییەکان، لیوا کەریم حەسیب فازڵ شمەری جێگری فەرماندەیی پاسەوانی سنورەوە گواستووەتەوە بۆ کەرکوک و ئەرکی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بۆ کاروباری وەزارەتی ناوخۆ پێ سپاردووە.
هەر بەپێی ئەو فەرمانە کارگێڕییە، لیوا روکن خەیروڵا عیسا یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکی کراوەتە جێگری فەرماندەی پاسەوانی سنور.
عەمید روکن مورتەزس عودەی کراوەتە جێگری فەرماندەی ناوچەی سێ لەفەرماندەیی پاسەوانی سنور، عەمید روکن دوڕەید حامد کراوەتە سەرۆک ئەرکانی ناوچەی سێ لەفەرماندەیی پاسەوانی سنور، عەمید غەسان خەیون کراوەتە جێگری فەرماندەی ناوچەی دوو لەپاسەوانی سنور، عەمید سەعد حەسەن کراوەتە فەرماندەی لیوای چواری سنور.