جيابونةوةة
PLUS4
پێش ساڵێک

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگی رابردووی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابونەوەی لەعێراق ئاشکراکرد.

 

بەپێی ئامارەکە، لەمانگی رابردوودا 6 هەزارو 973 حاڵەتی جیابونەوە تارکراون کە ئەگەر بەسەر رۆژەکاندا دابەشکرێت، واتا لەهەر رۆژێکدا 232 هاوسەر لەیەکتر جیابونەتەوەو هەموو کاتژمێرێکیش 9 حاڵەتی تۆمارکراوە.

 

هەردوو بەری رەسافە و کەرخی بەغدا لەپێشەکی ئەو شوێنانەن کە زۆرترین حاڵەتی جیابونەوەیان تۆمارکردووە و دواتر نەینەوا دێت.

لەبەرانبەریشدا 19 هەزارو 416 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.

 

بەپێی ئامارەکە لەکەرکوک هەزارو 188 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوەو 295 جیابونەوەش رویانداوە.