
PLUS4
پێش ساڵێک
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، لەبەغدا سەردانی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەو هادی عامری سەرۆكى هاوپەیمانی فەتح دەكات.
لەسەردانەکانیدا کە هێشتا درێژەی دەبێت، دوو پەیام لەبارەی بۆردوومانەکەی فرۆکەخانەی عەربەت و پرسی هەڵەبجە بەسەرکردە عێراقییەکان دەگەیەنێت.
سەرۆکی یەکێتی لەدیدارەکانیدا تەئکیددەکاتەوە، دەستبردن بۆ دامەزراوە سەربازی، یاسایی و دەستوورییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە، نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا سنووری وڵات ببەزێنرێت.
لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، یەکدەنگی و یەکگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە و پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێبکەین، و تێکەڵی سیاسەتی نەکەین.