PLUS4
پێش ساڵێک
رەمەزان شەریـــفی وتەبێژی پاســـدارانی ئێـــران رایگەیاندووە: ناوچەکە بەگشتی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە گروپە جوداخوازەکان تێکبشکێنرێن.
وتیشی، دوای 30 ساڵ لەگەڵ عێراق گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ دوورخستنەوەی کـــ.ۆمـــەڵە لەسنورەکانمان کە ئەگەر بەڵێنەکەیان نەبەنەسەر ئەوە تێکیان دەشکێنین.
وتەبێژەکەی پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە کە هەموو ئەو چەک و موشەکانەی گەیشتوونەتە دەستی خۆپیشاندەران و گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی ئێران لەرێگەی کۆمەڵەوە بوە، بەڵام هێشتا جیهان دان بەوەدانانێت کە ئەو گروپانە سەقامگیریمان دەشێوێنن و ئومێدەوارین پاڵپشتی لەگەلی کورد نەکەن.
سەرچاوە/ ئاژانسی ئێسنای ئێرانی