PLUS4
پێش ساڵێک
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عێراق کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچە سنورییەکانی پارێزگەی هەولێری راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمی عێراق، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی لیوای دووی سنوورو فەوجی مغاویری ناوچەی یەک و بەهەماهەنگی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدرا و بەشێکی ناوچەکەشیان بە شەڕو روبەڕوبونەوە کۆنتڕۆڵکردووە.
فەرماندەیی هێزەکانی سنوور تەئکید دەکاتەوە کە سورن لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی عێراق لە تەواوی ناوچەکان و ئاڵای عێراق لەدوا خاڵەکانی سنور بەرزەدەکەنەوە.