PLUS4
پێش ساڵێک
دادگای تاوانەکانی ئەنبار دوو سزای زیندانی هەتا هەتایی دەرکرد بۆ تاوانبار " حکمەت رەجەب " بانگبێژو فەرمانبەری وەقفی سونی رومادی کە لەنێو مزگەوتی معلمینی ئەو شارە، دەستدرێژی کردووەتە سەر دوو منداڵی کوڕ.
لەکاتێکدا منداڵەکان کە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، بۆ خولی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز سەردانی مزگەوتەکەیان کردووە.