مجلس
plus4
پێش ٢ ساڵ

دادگای لێکۆڵینەوە لەدادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک لەنوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکە داوای ناوی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەن دەکات کە بەشداربون لەریفراندۆم.

 

هەر لەو نوسراوەشدا داوا دەکات نوێنەری قانونی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپێش دادگا ئامادەبێت تاوەکو بزانرێت سکاڵا دژی بەشداربوان تۆماردەکات یاخود نا.

 

جێی ئاماژەیە رۆژی 4 ی نیسانی 2017 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەبێ بونی کوتلەی عەرەبی و بەرەی تورکمانی، دەنگیدا ریفراندۆم لەکەرکوک ئەنجام بدرێت.

 

لەدوای رووداوەکانی 2017 هەردوو کوتلەی عەرەبی و تورکمانی سکاڵایان دژی ئەندامانی لیستی برایەتی تۆمارکرد، ئێستا دوای پێنج ساڵ جارێکیتر دۆسیەکە جوڵێندراوە.