سودانی
plus4
پێش ساڵێک

محەمەد شەییاع سودانی لەنوێترین دەرکەوتنیدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بەکەرکوک وروژاند لەنێویاندا پرسی هەڵبژاڕدنی ئەجومەنی پارێزگا ناوبراو باسی لەوە کرد هەڵبژاردنی ئەمجارەی کەرکوک نەتەوەیی دەبێت وهەر نەتەوەیەک نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت،

لەبارەی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی کەرکوک سودانی باسی لەوەش کرد لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوەو ئەوانەی کەمتەرخەمبوون دەستنیشان کراون وبەدیاری کراوی ئەوانەی تەقەیان کردووە وکارەکانی لێژنەکە بەردەوامە ژمارەیەک تۆمەتبار هەبوون دەستگیرکراون وفەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەکی دیکە دەرچووە وژمارەیان دەگاتە ٢٨ کەس کەبەڤیدیۆ تۆمارکراون وهەڵگری چەک بوونە لەو ڕۆژەدا بەشێکیان ئەوانەن کەهاندەری توندوتیژی بوون،فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووەو ئەوان وهەر کەسێک دەستی لەڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان بوبێت دەستگیر دەکرێن