PLUS4
پێش ساڵێک
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا داوای پێکھێنانی لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکانم کرد لەسەر ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەرانی کورد لە کەرکوک، ھەرچەندە پەرلەمانتارێکی عەرەب بە تووندی دژی ئەو داوایە وەستایەوەو چەندین تۆمەتی ناڕەوای ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی کورد کرد، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان داواکەمی پەسەند کردو بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەکە.
دیلان غەفور: سوورین لەسەر سزادانی تەقەکەران و ئەوانەی مافی ھاووڵاتییانی کوردو خۆپیشاندەرانیان پێشێل کرد.