معسكر توبزاوا
PLUS4
پێش ساڵێک

بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە لە حکومەتی عێراق

 

بەڕێزان:

 

* فۆئاد حوسێن ـ وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانی عيراق

* د. خالید شوانی ـ وەزیری دادی عيراق

* پەنگین رێکانی ـ وەزیری شارەوانی و ئاوەدانکردنەوەی عێراق

* نزار ئامێدی ــ وەزیری ژینگەی عێراق

 

وەك دەزانن، سەڕبازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە و هەر شوێن و جێگەیەکی ئەو سەربازگەیە، چیرۆكێکی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیە دەگێڕێتەوە، کە دەرهەق بە گەلی کورد لە تاوانی ئەنفالدا ئەنجامدرا.

 

لەگەڵ ئەوەی دەبوو، هەر لە دوای ساڵی (2003)ـەوە، سەربازگەی تۆپزاوە بکرایە بە مۆنۆمێنتێکی شایستە بە قوربانیانی جینۆساید و تەواوی دۆکۆمێنت و بەڵگەکانی تاوانی ئەنفالی تێیدا بخرایەتەڕوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێباکی و کەمتەرخەمی حکومڕانانی کورد، ئەو شوێنە گرنگە پەراوێزخرا.

 

لە ئێستاشدا، مەخابن ماوەی سێ ساڵە، وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، چاوی تەماعی بڕیووەتە سەر (سەربازگەی تۆپزاوە) و بێ رەچاوکردنی باری دەروونی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالکراوان، دەیەوێت جارێکی ئەو شوێنە بکاتەوە سەربازگە و سوپای تێیدا جێگیری بکات.. جاری یەکەم لە مانگی 10 ساڵی (2021) و جاری دووەم، ماوەی دوو هەفتەیە ئەم پرسە، لەلایەن سوپای عێراق سەریهەڵداوەتەوە.

 

دوایین پێشهات، کە زانراوە، بڕیاری دووبارە بە سەربازگاکردنەوەی (سەربازگەی تۆپزاوە)، وەک بڕیار ڕاگیراوە نەك هەڵوەشێندراێتەوە، ئەمەش چارەسەری بنەڕەتی نییە و جۆرێکە لە چارەسەری ئازارشکێن (مسکنات)، چونکە جاری پێشوو لە ساڵی (2021) بڕیارەکە راگیرا و هەڵنەوەشێنرایەوە و دەرئەنجام لەم ماوەدا، جارێکی ئەو پرسە هاتە ئاراوە.

 

وەك ئاشکرایە، پاساوی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، ئەوەیە کە زەوییەکانی سەربازگەکە موڵکی وەزارتی ناوبراون، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە موڵکی جوتیارانی کوردن و لە ساڵی هەشتاکان بە بڕیاری (مجلس قيادة الثورة)ـی هەڵوەشاوەی رژێمی بەعس و دوور لە هەموو بنەمایەکی یاسایی، بە زۆر خاوەدارێتی زەوییەکان لە جوتیارانی کورد سەندراوەنەتەوە و کراون بە موڵکی دەوڵەت و دواتریش سەربازگەکەی لەسەر بنیادنراوە.

 

هاوکات ئەم هەنگاوەی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق لە دووبارە بە سەربازگەکردنەوەی (سەربازگەی تۆپزاوە)، دوو پێشێلکارییی زەقی یاسایی و کارگێڕی لە خۆدەگرێت:

 

یەکەم: پێشیلکردنێکی ئاشکرای بڕیاری ژمارە (30) ساڵی (2012)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة) و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، کە بە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران، خاوەندارێتی زەوییەکانیش بۆ جوتیارانی خاوەن ڕەسەن دەگەڕێتەوە.

 

دووەم: پێشێلکارییەکی زەقی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، کە تێیدا بڕیاری قەرەبوکردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەرکردووە و پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، كە یادەوەرییەکانی تاوانی ئەنفالی هەڵگرتووە.

 

بۆیە ئێمە وەك چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە وەک یادەوەرییەکی تاڵی تاوانی ئەنفال، دەخەینە ئەستۆی ئێوەی وەزیرانی کورد لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و داوا دەکەین:

 

یەکەم: پرسی سەربازگەی تۆپزاوە لە ناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بوڕژێنرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنەکەی بۆ دەرکرێت، کە بە هیچ شێوەیەك ئەو شوێنە نەکرێتەوە سەربازگە.

 

دووەم: ئەم یاداشتەی ئێمە وەك چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، بخرێتە بەردەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی بە مۆنۆمێنتکردنی سەربازگەی تۆپزاوە، بە جۆرێك بکرێتە مۆنۆمێنتێکی تایبەت بێت تەنها بە تاوانی ئەنفال.

 

سێیەم: ئەنجومەنی وەزیران، قەربووی مادی جوتیارانی خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکانی سەربازگەی تۆپزاوە بکات.

 

لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە، ڕاگرتنی بڕیار تەنها جۆرێکە لە ئازارشکێن (مسکنات) و پرسی سەربازگەی تۆپزاوە پێویستی بە بڕیاری

یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لەم پرسەدا دەتانخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی میژوویی بەرانبەر بە رووحی قوربانیانی ئەنفالکراوان و کەسوکارییان.

 

چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید:-

ناوەكان :

1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

2ـ رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك

3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

4ـ تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - koncicc

5ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-

6ـ رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

7ـ رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال

8ـ ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان

9ـ تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn

10ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان – oawmd

11ـ گۆڤاری تۆپزاوە

12ـ ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان

13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی

14ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

15ـ رێكخراوی كار بۆ ئەنفال

16ـ رێکخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

17- کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال

18ـ هێمن حەسیب ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

19ـ عەلی مەحمود محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

20ـ د. عەبدولرحمان كەريم دەرویش ــ زانكۆی سؤران

21- دكتۆر فاتیح سەنگاوی ــ نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال

22ـ عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید

23ـ گەردە مامە حمە ـ چالاکوان

24ـ محەمەد عەلی ــ ڕزگاربووی شاڵاوەکانی ئەنفال

25ـ قاسم کازم ــ چالاکوانی بواری جینۆساید / کوڕی ئەنفالکراو

26ـ فوئاد عوسمان ــ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

27ـ ھەژار ھوشیار بەرزنجی ــ توێژەری بواری جینوساید

28ـ ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ــ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

29ـ پارێزەر ئارام محمد ــ سەرۆکی رێکخراوی باران بۆ پرسی جینۆساید

30ـ شاخەوان قادر شۆرش ــ نووسەری بواری جینۆساید

31ـ دیمەن محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

32ـ مەلاشاخی ــ نووسەر و رۆژنامەنووس

33ـ هەڵمەت هۆشیار ــ رۆژنامەوان

34ـ سەلاح کەرکووکی ــ رێکخەری کاروباری ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید لە سوید

35ـ ئیبراهیم هەورامانی ــ نووسەری بواری جینۆساید

36ـ عەلی بەندی ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری ئەنفال

37ـ ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید / کەسوکاری ئەنفالکراو

38ـ حازم محەمەد بلەیی ــ نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید

39ـ سامی بنیامێن ــ نوسەرو چالاکڤانی بواری جینۆساید

40ـ حیکمت فائق ــ خاوەنی ١٠ شەهیدی کیمیاباران لە خێزانەکەم

41ـ عادل مەلاساڵح ــ ئەندامی دەستەی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

42ـ خەبات عەبدوڵڵا ــ نووسەری بواری جینۆساید

43ـ جەبار ئەحمەد ــ توێژەری بواری جینۆساید

44ـ ناجی تالب ــ مامۆستا

45ـ محەمەد سەید ــ فلیمساز

46ـ هابیل ئەحمەد کەریم ــ بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ

47ـ سالار مەحمود ـ سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان