plus4
پێش ٢ ساڵ
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان رایگەیاند: کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەلای یەکێتییەوە بایەخی زۆری هەیە و سازشی لەسەر ناکەین، جگە لەوەی پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە هاوکات ئەمانەتی سەرۆک مام جەلال-یشە و وەکو چاومان دەیپارێزین.
ئاسۆ مامەند ئه‌م قسانه‌ی له‌میانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كردووه سه‌باره‌ت به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان كه فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق و لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک و دوبز و داقوق و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بون.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش.. سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ته‌نها میدیای حزبه‌كه‌ی ئاماده‌ی بون، رایگه‌یاندووه: كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه‌ركوك و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان جێی بایه‌خی یه‌كێتین و تا دوا هه‌ناسه به‌رگریان لێده‌كات.