potin
plus4
پێش ٢ ساڵ

ماڵپەڕی ( proekt ) روسی بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە ئاشکرای دەکات کە لەم ساڵانەی دواییدا فلادیمێر پۆتین گرنگی زۆر بە تەندروستی خۆی دەدات.

 

راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پۆتین لەگەڵ پزیشکەکانیدا بەردەوام دەچێتە کۆمەڵگەی گەشتیاری سوتشی و لەنێو خوێنی ئاسکەدا خۆی دەشوات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی ماڵپەڕەکە کەوتووە، ژمارەی پزیشکەکانی سەرۆکی روسیا لە پێنج کەسەوە بۆ نۆ پزیشک زیادکراوەو بەشێکیان پسپۆری نەخۆشیەکانی لوت و قورگ و گوێن.. بۆیە گومان دەکرێت پۆتین توشی غودە یاخود شێرپەنجە بوبێت.

 

بەتایبەت ئاشکرابوە، لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019 پزیشکێکی نەشتەرگەری گرێ، 35 جار سەردانی پۆتینی کردووە و 166 رۆژ لەگەڵیدا ماوەتەوە.

 

لەبارەی خۆشوشتنی لە خوێنی ئاسکەدا، ماڵپەڕەکە دەڵێت، وەزیری بەرگری روسیا بیرۆکەکەی بۆ سەرۆک پێشنیاز کردووە چونکە خوێنی شاخەکانی ئاسکە، کاریگەری گەورەی لەسەر رێکخستنی لێدان دڵ و خوێن بەرەکان و نوێبونەوەی پێست و توانای سێکسی هەیە.