پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

ئەمرؤ شەممە وەزارەتی  بەرگری عێراق رایگەیاند : مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک توانیان دوو ئەندامی داعش دەست گیر بکەن ، کە یەکێکیان لە ووڵاتێکی دراوسێوە هاتبوو بە بەڵگەنامەی ساختە تا بگاتە ناو شاری کەرکوک و پاشان بڕوات  بۆ پارێزگای دیالە بۆ کاری تایبەت بەڵام توانرا لە رێی بۆسەیەکەوە دەست گیر بکرێت  ، تاوانباری دووەمیان لە ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتی داوە بە رێکخراوی چەکداری داعش و برای یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەورێکخراوەیە لە قەزای لەیلان دەست گیر کرا .