plus4
پێش ٢ ساڵ
هێزە ئەمنییەكان وێستگەی دابەشكردنی بەنزینی ( ووڵاتی )یان لەكەركوك داخست و لەبەیاننامەیەكیشدا دەڵێن " وێستگەكە هیچ مۆڵەتێكی نەبوە ".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ووزە ئاشكرایكرد، وێستگەكەی كەركوك لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەوتی پارێزگاكەوە دەستی بەسەردا گیراوە دوای ئەوەی دەركەوتووە هیچ مۆڵەتێكی نیە و بە نایاسایی كاردەكات.
هەروەك دوو تۆمەتباریش لەوێستگەكەدا دەستگیركراون و بەپێی ماددەی 41 بۆ ساڵی 2008ی یاسای بەقاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەكان روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.